چۆن گەشبینی لە خۆت و كەسانی دیكەدا بەرجەستە دەكەیت

چۆن گەشبینی لە خۆت و كەسانی دیكەدا بەرجەستە دەكەیت

بەپێی ماڵپەڕی  nbcnews.com یەكەم هەنگاو بۆ پەرەپێدانی گەشبینی لە ئارەزووی كەسییەوە دەست پێدەكات، ئەویش ئارەزووی مرۆڤ بۆ گەشبینیی:

• زۆرجار ڕەشبینەكان لە شێوازی بیركردنەوە ڕەشبینییەكانیان ڕازین، بۆیە دەبێت كەسەكە خۆی بڕیار بدات كە ئەم شێوازە بیركردنەوەیە بگۆڕێت و بە ڕەوتی ژیانی خۆیدا بچێتەوە و، خۆی فێری بینینی لایەنی ئەرێنی بكات لە هەموو بارودۆخەكاندا.

• ڕەشبینەكان سەرقاڵن بە بیرۆكەی كامڵبوون، ئەمەش ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی ماندووكەریان دەكاتەوە و، وایان لێ دەكات دڵەڕاوكێیان هەبێت بۆ ئەنجامدانی كارەكان بە شێوەیەكی تەواو، ئەمەش زۆرجار هۆكارە تا نەتوانن هیچ كارێك بكەن، بۆیە دەبێت كەسەكە واز لە باوەڕبوون بە كامڵبوونی بێ كەموكورتی بهێنێت، چونكە كەسی بێ كەموكووڕی تەنیا خودایە.

• ڕەشبینەكان پیشەگەرن لە خەیاڵكردنی كارەسات و خراپترین سیناریۆ، ئەوان هەمیشە بیر لەوە دەكەنەوە كە ئایا دوای كارەساتەكە چی ڕوو دەدات، ئیدی لەو دۆخەدا گیر دەخۆن، نوقم دەبن لە كاریگەرییە نەرێنییە ئەگەرییەكانیاندا، كە زۆرجار هێشتا ڕووی نەداوە، كەچی ئەوان دەیانەوێت دۆخەكە بگۆڕن بۆ دەستكاریكردنی پێگەی خۆیان.

ئامادەکردنی: شیلان علی

 

Top