ڕۆژانە پێویستە چەند جار دەموچاوت بشۆیت؟

ڕۆژانە پێویستە چەند جار دەموچاوت بشۆیت؟

 

شۆردنی دەموچاو بە یەكێك لە گرنگترین ئەنجامەكانی چاودێریی پێست دادەنرێت، كە دەبێت ڕۆژانە بەردەوام بیت لە گرنگی پێدانی، سەرەڕای ئەوەش زیاد لە پێویست شۆردنی دەموچاو دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە پێست و چەندین كێشەی پێست درووست دەكات.

 بە شێوەیەكی گشتی پێویستە ڕۆژانە دووجار دەموچاوت پاك بكەیتەوە، بەیانیان و ئێواران، ئەوەش بە سەرنجدان بەوەی كە پێست بە شێوەیەكی سرووشتی بە درێژایی ڕۆژ چەوری و شێداركەرەوە بەرهەم دەهێنێت، ئەمە جگە لە كاریگەرییەكانی ماكیاژ و تۆز و پیسی، كە بە درێژایی ڕۆژ لەسەر پێست كۆ دەبێتەوە.

 بۆ ئەوەی پێستت بەردەوام نەرم و شێدار بێت، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكە.

• دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن تەڕ بكە.

• لە كاتی شۆردنی دەموچاو سەری پەنجەكانت بدە لە پێستت و، بە جووڵەی بازنەیی لە خوارەوە بۆ سەرەوە بیگوازەرەوە.

• بەتایبەتی سەرنج بدە بە ناوچەی (T)ی دەموچاو، واتە نێوچەوان بەرەو خوارەوە.

• دەموچاوت بە باشی بە ئاو بشۆرە و بە بەكارهێنانی خاولییەكی پاك، بە نەرمی وشكی بكەرەوە.

Top