بە خواردنی نیسك خۆت لە نەخۆشیی شەكرە بپارێزە

بە خواردنی نیسك خۆت لە نەخۆشیی شەكرە بپارێزە

 توێژەرانی زانكۆی ڕۆڤیرا ڤیرجیلی/ ئیسپانیا ڕوونیان كردووەتەوە كە پەیوەندیی بەهێز هەیە لە نێوان خواردنی پاقلەمەنییەكان، بەتایبەتی نیسك و خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم. توێژەران ئاماژەیان بەمەش كردووە كە ڕۆژانە خواردنی یەك ئۆنسە كە دەكاتە 28.75 گرام لە پاقلەمەنییەكانی وەكو نۆك، فاسولیا، سۆیا، یان بەزالیا، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم تا ڕێژەی 35% كەم دەكاتەوە، كەچی هەفتانە خواردنی یەك ژەمی 300 گرامی نیسك، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم تا ڕێژەی 33% كەم دەكاتەوە. پاقلەمەنییەكان Legumes بەگشتی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، كە ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، بەڵام پسپۆڕان زیاتر جەخت لە نیسك دەكەنەوە كە هاندەرە بۆ لەسەرخۆكردنەوەی كرداری هەرسكردنی خۆراك و بەردەستبوونی شەكر لە خۆراكە نیشاستەییەكان و، ڕێگرتن لە هەڵمژینی خێرا و بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا، چونكە نیسك كاربۆهیدراتی ئاڵۆز لەخۆدەگرێت، هاوكات لەگەڵ پرۆتین بە ڕێژەی 25% كە بەرزترە لە ڕێژەی پرۆتین لە هەموو جۆرەكانی دیكەی پاقلەمەنییەكان.

 

Top