ئایا بەردەوام هەست بە سەرما دەكەیت؟

ئایا بەردەوام هەست بە سەرما دەكەیت؟

 هەستكردنی بەردەوام بە ساردی، نەك هەر مایەی ناڕەحەتییە، بەڵكو لەوانەیە كە نیشانەیەك بێت بۆ گرفتێكی تەندرووستی. هەستكردن بە سەرما تەنیا لە كەش و شوێنی سارددا ئاساییە، بەڵام هەستكردن بە سەرما بە شێوەیەكی بەردەوام هەرگیز ئاسایی نییە و هۆكارێكی تەندرووستی لەپاڵە، وەكو: گرفتی دەروونی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن Anorexia nervosa كە تووشبوو لە ترسی زیادبوونی كێش خۆراك كەم دەخوات، هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration، سستبوونی گلاندی دەرەقی، كەمخوێنی لەبەر كەمی كانزای ئاسن، كەم خەوی، كەمیی كێشی لەش كە تێكڕای بارستایی لەش BMI لە 18.5 كەمتر بێت، خراپیی سووری خوێن لەبەر نەخۆشیی دڵ یان جگەرەكێشان كە زیاتر دەبێتە هۆی هەستكردنی بەردەوام بە ساردی لە دەست و پێیەكاندا، نەخۆشی لە خوێنبەرەكانی دەوروبەردا بەتایبەتی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان كە دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەیان، زیانی لابەلای بەكارهێنانی چەند دەرمانێك كە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەكاردەهێنرێن وەكو میتۆپرۆلۆل Metoprolol، كەمیی ڤیتامین B12، هەروەها دابەزینی ئاستی شەكری خوێن لەبەر نەخۆشیی شەكرە یان سووڕی مانگانە، خۆراكی ناهاوسەنگ، هەروەها دواخستنی زۆری كاتی ژەمی خواردن.

 

Top