بەكارهێنانی نەخشی ئاژەڵان لە ڕازاندنەوەی كەرەستەكانی ناوماڵدا
شێوەی نەخشی ئاژەڵان لە پیشەسازیی كەرەستەكاندا زۆر بەربڵاوە و چەندین جۆر نەخشی وەك پێستی پڵنگ، زێبرا، زەڕافە و.. هتد هەیە.
لە دیزاینی كەرەستەكانی ناوماڵدا زۆر نەخشی جیاواز بەكار دێت، لەوانە نەخشی پڵنگ، كە هەندێكیان پێكهاتووە لە پەڵەی ڕەشی ئەستوور تێكەڵ بە پەڵەی ڕەشی بچووكتر، جۆری دیكەش هەیە، كە بە هێڵی درێژ و شەپۆلاوی و ناڕێك لەسەر پێستێكی پرتەقاڵی باو هێڵكاری كراوە. هەروەها نەخشی تیمساح لە تەرازووی بچووكی ناڕێك پێك هاتووە. نەخشی جاگوار كە دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتی مادەكان. نەخشی زێبرا (كەرەكێوی) كە زیاتر لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو بەناوبانگ بووە، پێكهاتووە لە هێڵی درێژی ڕەش و سپی، و چەندین نەخشی دیكە.
زۆر ڕێگە هەیە بۆ بەكارهێنانی نەخشی ئاژەڵان لە دیكۆراتی ناوماڵدا، بەڵام بۆ ئەوەی سەرنجی دەوروبەر بخەینە سەر نەخشەكان، وا باشترە كە یاسای (كەم و پوخت باشترە لە زۆر و بۆر) پەیڕەو بكرێت، چونكە پێچەوانەكەی، واتە كۆكردنەوەی جۆرەها نەخشی تێكەڵ لە ژوورێكدا، ئەمەش وا دەكات سیمای شوێنەكە بشێوێت و كەرەستەكان بایەخی خۆیان لەدەست بدەن.
ئامادەکردنی: شیلان علي
