ئەو خۆراكانەی كە هەستی برسیبوون زیاد دەكەن!

ئەو خۆراكانەی كە هەستی  برسیبوون زیاد دەكەن!

 هەندێك جۆری خۆراك ئارەزووی خواردن و هەستی برسیبوون زیاد دەكەن، بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی كە كاربۆهیدراتی سافكراو و ڕێژەی بەرزیی شەكر لەخۆدەگرن، چونكە ماددەی پرۆتینی و ڕیشاڵیان تێدا نییە، كە هەستی برسیبوون بۆ ماوەیەكی زۆر دوادەخەن، یان بە مانایەكی دیكە، هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی باش درێژ دەكەنەوە. ئەم جۆرە خۆراكانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەیەكی خێرای ئاستی شەكری خوێن و پاشان دابەزینی، ئەم هەڵبەزین و دابەزینەی خێرای ئاستی شەكری خوێن، هاندەرە بۆ زیاد دەردانی هۆرمۆنی ئینسولین لە گلاندی پەنكریاسدا، ئەمەش دەبێتە ئەگەری هەستكردن بە برسیبوون پاش ماوەیەكی كەم لە خواردنی ئەم جۆرە خۆراكانە. نموونەی ئەو خۆراكانەی كە هەستی برسیبوون زیاد دەكەن: هەویركارییەكان Pastries، كێك و جۆرەكانی بسكویت، جیبسی پەتاتە، برنجی سپی، نانی سپی، دانەوێڵە شیرینكراوەكان، یان دانەوێڵە شەكردارەكان Sugary cereals، مەكەرۆنەی سپی، شیرەی دەستكردی میوە (شەربەت)، هەروەها هەموو جۆرەكانی خۆراكی خێرا.

 

Top