چۆن لە پەڵە و پیسییەكانی ژێر ئوتووی پۆشاك خۆمان ڕزگار بكەین

چۆن لە پەڵە و پیسییەكانی  ژێر ئوتووی پۆشاك خۆمان ڕزگار بكەین

بۆ ڕزگاربوون لە ماددە چەسپاوەكانی بنی ئوتوو، دەتوانیت چەند هەنگاوێك پیڕەو بكەیت

سەرەتا ئوتووەكە كەمێك گەرم بكە، پاشان خاولییەكی گەورە و خاوێن و تەڕكراو بهێنە بۆ سڕینەوەی، بە هێواشی بنی ئوتووەكەی پێ بماڵە بۆ لابردنی پیسییە كەڵەكەبووەكان، هەروەها دەتوانیت كەمێك هەویری سپیی ددان لەگەڵ خاولییەكە بەكار بهێنیت، بەڵام بیرت نەچێت، گونجاو نییە هیچ پاككەرەوەیەكی كیمیایی بەكار بهێنرێت، چونكە زیان بە پۆشەری بنی ئوتووەكە دەگەیەنێت.

ڕێگەیەكی دیكە بۆ لابردنی هەر پیسییەك كە بە بنی ئوتووی پۆشاكەوە لكابێت، بریتییە لە تێكەڵكردنی سۆدەی نان لەگەڵ ئاو، بۆ ئەوەی هەویرێك دروست بكات، پاشان بە بەكارهێنانی فڵچەیەكی نەرم یان خاولی، بنی ئوتووەكە بە هەویرە بەدەستهاتووەكە بشۆ، بەڵام بەر لە بەكارهێنان، پێویستە بنی ئوتووەكە بەباشی وشك بووبێتەوە.

ڕێگەیەكی دیكەی زۆر باش بۆ تواندنەوەی ئەو پیسییەی كە بە ئوتووەوە لكاوە، بریتییە لە بەكارهێنانی لابەری بۆیەی نینۆك (ئەسیتۆن)، لەم چوارچێوەیەدا ئوتووەكە دابگیرسێنە و با گەرم ببێت، پاشان پارچەیەك لۆكە بە لابەری بۆیەی نینۆك تەڕ بكە و بەكاری بهێنە بۆ سڕینەوە.

هەروەها بەكارهێنانی ڕۆژنامەش ڕێگەیەكی كاریگەرە، ئوتووەكە لەسەر بەرزترین پلەی گەرمی دابنێ، دوای لەدەستكردنی جووتێك دەستكێشی فڕن بۆ پاراستنی دەستەكان لە سووتان، پاشان بە بەكارهێنانی ڕۆژنامە بنی ئوتووەكە بشۆ، ئەمەش ئەنجامێكی گەرەنتی كراوی دەبێت

Top