چی ڕوو دەدات کاتێک ڕۆژانە مەساج بۆ دەموچاوت بکەیت؟
November 14, 2023
رەنگا و ڕەنگ
ڕۆژانە مەساجکردنی دەموچاو سوودی زۆری هەیە، ئەگەر بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی بە شێوەیەکی درووست و ڕێکوپێک، یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردن و زیندووکردنەوەی ماسوولکەکانی دەموچاو و باشترکردنی ڕەنگی پێست و بەرزکردنەوەی لاستیکییەکەی و کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی تەمەن لەسەر پێست. جگە لەوەش مەساجکردنی دەموچاو ڕۆژانە سووڕی خوێن لە پێستدا بەرز دەکاتەوە و ڕەنگێکی ئاڵی سرووشتی بە ڕوخسار دەبەخشێت و پێست زیاتر درەوشاوە و گەشاوەتر دەکات، هەروەها فشار لەسەر ماسوولکەکانی دەموچاو کەم دەکاتەوە و زیاتر نەرمونیانیان دەکات و توانای کەمکردنەوەی دەرکەوتنی پەڵە ئەستوورەکانی هەیە، کە تەنکتر و لاستیکتر دەربکەون، هەروەها چەوریی دەموچاو بە یەکسانی دابەش دەکاتەوە.
