برۆكۆلی. سەرچاوەی دژەئۆكسانەكان
برۆكۆلی Broccoli ماددەی گرنگی تێدایە وەكو ڕیشاڵ، ڤیتامینەكانی C، K، B9، ماددە دژەئۆكسانەكانی لیوتین Lutein و زیازانتین، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، زینك، كۆپەر، مەگنسیۆم، سیلینیۆم. بایەخی تەندرستیی برۆكۆلی: كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ لە برۆكۆلیدا، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن، بەرزكردنەوی ئاستی وزەی لەش، پاراستنی تەندروستیی دڵ بەتایبەتی پاراستن لە نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك، خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، باشتركردنی تەندروستیی مێشك و فرمانی شانە دەمارییەكان، هاندانی پتەویی ئێسك، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن كە ڕۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، دابینكردنی ڕێژەیەكی باشی ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants بۆ لەش، كە گرنگیی زۆریان هەیە بۆ خۆپاراستن لە گەلێك نەخۆشیی وەكو ئاوی سپیی چاو Cataract و كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لەسەر پێست.
