ماكیاژی دووكەڵاویی (smoke) قاوەیی مات بۆ چاو

ماكیاژی دووكەڵاویی (smoke) قاوەیی مات بۆ چاو

بۆ سێبەری چاو یەكێك لە سێبەرە نەرم و ماتەكانی قاوەیی هەڵبژێرە، پاشان بیگوازەوە بۆ سەر چرچ و لۆچی پێڵوی بەشی سەرەوەی چاو، باش تێكەڵی بكە تا بنچینەیەكی نەرمونیانت دەست دەكەوێت. دووبارە سێبەری قاوەیی ماتی چاو بەكار بهێنەرەوە، بەڵام با كەمێك تۆختر بێت، بە باشی تێكەڵی بكە، بە شێوازێك كە ناسراوە بە گەرمی دووكەڵاوی، تێكەڵی بكە و دواتر لە گۆشەی دەرەوەی چاو هەڵیسووە و مەساجی پێبكە، پاشان سێبەری نیۆدی ماتی چاو لە گۆشەكانی ناوەوەی چاو دەست پێدەكات، تا دەگاتە ناوەڕاستی پێڵوی سەرەوە، ئایلاینەری قاوەیی بە پشت پێڵووی چاودا بهێنە، هەروەها دەتوانیت بە ئایلاینەری قاوەیی پێڵوی چاوەكان داپۆشیت، چەند چینێك ماسكارای لێ بدە، یان برژانگی دەستكرد بەكار بهێنە، بەم شێوەیە چاوەكان كراوەتر و بەرجەستەتر دەردەكەون.

Top