ڕەنگی دڵخوازی جلەكەت لە وەرزی پاییزدا
November 5, 2023
رەنگا و ڕەنگ
پسپۆران ڕەنگە خۆشەویستەكەی ئافرەتانیان لە وەرزی سەرما و پاییزدا لە لووتكەدا داناوە، ئەو ڕەنگە بۆ جل و ماكیاژیش ناوازەیە، كە ڕەنگی پەمەییە، بێگومان هەمووان كۆمەڵێك جلی پەمەیی و ڕەنگەكانی ماكیاژی لە نێو كەرەستەكانیدا بەدی دەكرێت، هەروەها دەكرێت خشڵە پەمەییەكانیش لە وەرزی سەرمادا بەكار بهێنیت. پەمەیی ڕەنگێكە گوزارشت لە مێینەیی و ناسكی ئافرەت دەكات، لەگەڵ ڕەنگی سپی و ڕەشیش زیاتر خۆی دەگونجێنێت، بەتایبەت ئەگەر جلێكی تێكەڵت هەبێت لە ڕەنگەكانی پەمەیی و ڕەش، یان پەمەیی و سپی، جگە لە جلەكان، دەكرێت پێڵاوێكی وەرزشیی پەمەییش لە پێ بكەیت. ڕەنگی پەمەیی خۆی لە سێ جۆر ئاستی ڕەنگەكەی خۆیدا دەبینێتەوە، پەمەیی تۆخ كە بۆ چاكێت و قەمیس ناوازەیە، پەمەیی ناوەند بۆ پانتۆڵ و پشتێنەكان گونجاوە، پەمەیی كاڵ، بۆ پێڵاو و بلووز و بەدی ناوازەیە.
