سبەی سلێمانی میوانداری كۆتایی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی كوڕانی عێراق دەكات

سبەی سلێمانی میوانداری كۆتایی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی كوڕانی عێراق دەكات

سبەی سلێمانی میوانداری كۆتایی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی كوڕانی عێراق دەكات
زاگرۆس نانەكەلی
سبەی چوارشەممە رێكەوتی 25-10-2023 شاری سلێمانی میوانداریی قۆناغی‌ كۆتایی‌ پاڵەوانێتی‌ شەترەنجی‌ كوڕانی عێراق دەكات و لە پاڵەوانێتییەكەدا 12 یاریزان ركابەریی لەسەر نازناوەكە و بوونە یاریزانی هەڵبژاردەی شەترەنجی كوڕانی عێراق دەكەن،جێگای ئاماژەكرنە پاڵەوانێتییەكە تا رۆژی 1-11-2023 بەردەوام دەبێت و لەلایەن یەكێتی‌ ناوەندی‌ شەترەنجی‌ عێراق بە هاوكاری‌ لقی سلێمانی یەكێتییەكە لە هۆڵی هۆتێل داوا ریكدەخرێت.
سەبارەت بەزانیاری وورد و هەنوكەییەكان ئەسعەد ئیسماعیل ئەندامی یەكێتییەكە و راوێژكاری هونەری سەرۆكی یەكێتی‌ شەترەنجی‌ عێراق راگەیاند و وتی: دەستپێكی پاڵەوانێتییەكە كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 25-10-2023 دەبێت و سەرجەم یاریزانەكان لە ماوەی 8 رۆژ و بە 11 جەولە یاری پێكەوە یاری دەكەن و جگە لەوەش خاوەن پلەكانی یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەكە دەبنە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ وەرزی 2023-2024 و بەشداری پاڵەوانێتییەكانی دەرەوەی عێراق دەكەن.
هەروەها ئەسعەد ئیسماعیل وتی : 12 یاریزانە بەشدارەكە كە 5 یاریزانیان كوردن، پێكهاتوون لە (حسێن عەلی/ هەولێر و زۆزگ سەڵاح، ئاكار عەلی‌، ئاریان عەلی‌، ئەحمەد جەزا/ سلێمانی و عەلی‌ لەیس/ موصل و ئەحمەد عەبدولستار، محەمەد لەتیف/ دیالە و ئەمین محەمەد، عەلی‌ فیڕاس/ بەغدا و عەباس حسێن/ كەربەلا و موعەزەز زاهیر/ دیوانیە).
ئەسعەد ئیسماعیل لەكۆتایی وتی : هیوای سەركەوتن بۆ تێكڕای یاریزانەكان دەخوازم و هیواشم وایە دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكارانی وەرزشی ئازیز گرنگێكی بەرفراوان بەم پاڵەوانیەتییە بدەن،چونكە یەكلاكەرەوەیە بۆ هەموو یاریزانانی بەشداربوو و هەنگاوێكی ناوازەشە سلێمانی دەبێتە چەقی میواندارییەكانی پاڵەوانیەتییە گرنگەكان.
Zagros
Zagros Nanakaly

Top