دیكۆری ئاوێنەكان ماڵەكەت گەشاوەتر دەكەن
دانانی ئاوێنە لە ناو ماڵدا بۆ تەماشاكردن و ڕەنگدانەوەی ڕووناكیش بەسوودە، بە دانانی ئاوێنەیەك دیكۆری ئەو شوێنە بە تەواوی دەگۆڕێت، بە تایبەت ئەگەر ئاوێنەیەكی گەورە بێت، دەببێتە مایەی سەرنجڕاكێشی و جوانی لە دیكۆری ماڵدا، هەر بۆیە بیر لەوە بكەرەوە كە گۆڕانكاری لە كەرەستە و دیكۆری ماڵەكەتدا بكەیت، بەڵام زۆر جار گۆڕینی ئەو كەرەستانەی پێشتر بە دڵی خۆت هەڵتبژاردوون، دڵت نایەت بە یەكجاری بیانگۆڕیت، دەتوانی بەشێك یان كەرەستەیەكی ماڵەكەت بە جوانترین شێوە بڕازێنیتەوە و گۆڕانكارییش نەكەیت. بێگومان ئاوێنە لە زۆربەی دیكۆری ماڵەكاندا هەیە، دەتوانین سوود لە دیكۆری ئاوێنەكان وەربگرین، بۆ نموونە دەتوانیت چوارچێوەی ئاوێنەكە بە چەندین كەرەستەی جۆراوجۆر بڕازێنێتەوە، وەك گوڵ، كەرەستەی جوانكاری، یاریی منداڵان، دانانی ئاوێنە لە ماڵەكەتدا دیكۆری ماڵ جوانتر دەكات، هەروەها هۆكارێكە بۆ ڕەنگدانەوەی ڕووناكی، ئەگەر ئاوێنە لە هەر بەشێكی ماڵدا هەبێت، تەنانەت گەر نیمچە ڕووناكییەكی بەربكەوێ، ئیدی ڕووناكییەكە بڵاوە پێدەكات و دەوروبەر و بەرامبەری خۆی زیاتر ڕۆشن دەكاتەوە.
