بە ماكیاژ ڕووخسارت گەنجتر نیشان بدە

بە ماكیاژ ڕووخسارت گەنجتر نیشان بدە

ئەوانەی چوونەتە تەمەنەوە، دەتوانن شێوەی ڕووخسار و جەستەیان بە ماكیاژ بچووكتر نیشان بدەن، هەنگاوەكانیش بەم چەشنەن: لە سەرەتای هەر ماكیاژێكت، هەوڵ بدە پێستت پاك بێت و ماكیاژی پێشووی پێوە دیار نەبێت، هەردەم پرایمەر بەكار بهێنە، چونكە ڕێگەیەكە بۆ نیشاندانی نەرمی و ناسكی پێستت، وا چاكە لەگەڵ پێستت گونجاو بێت، ئەگەر پرایمەری سلیكۆنت دەست كەوت، كارێكی باشتر دەبێت. هەوڵ بدە كرێمی ئەساس لە دەموچاو و ملت بدەیت، تا بە یەك شێواز دەربكەوێت، كۆنسیلەر گرنگترین ئەركت بۆ جێبەجێ دەكات و بەمەش جوان و ناسك دەردەكەویت. برۆكانت، هێمای جوانی چاو و ڕوخسارن، تا برۆكانت لە مۆدێكی تازە و سەردەم بێت، شێوەت بچووكتر دەردەكەوێت. برژانگی پڕ، دیمەنێكی سەرنجڕاكێشە، وانیشانت دەدات كە لە تەمەنی تازەی خۆتدا دەژیت، پێویستە هەردەم لێوانت بریقەدار بن، ئایلاینەریش لە ڕەنگی پێست بەكاربهێنە، واتە ڕەنگی (نۆد) گونجاوترین ڕەنگی ئایلاینەرە.

Top