نیشانەكانی ڕەشبینی

نیشانەكانی ڕەشبینی

  ڕەشبینی Pissimism نەخۆشییەكی دەروونی نییە، بەڵكو سیفەتێكی كەسێتییە كە خۆی لە هەست و بیركردنەوە و هەڵویستدا دەبینێتەوە و پەیوەستە بە هەستی نێگەتیڤ، خەمۆكی لەگەڵ تێكچوونی مەزاج، لەگەڵ بینینی لایەنی نێگەتیڤی ژیان كە ئاكامی نەخوازراوی دەبێت و پڕدەبێت لە گومان بۆ هەر كارێك كە بە ڕێكی بڕوا بەڕێوە. هۆكارەكانی ڕەشبینی: بۆماوە كە زیاتر لە 30%ی حاڵەتەكان دەگرێتەوە، دینامیكیی خێزان، ئەزموونە ڕابردووەكان، لەگەڵ هۆكاری كۆمەڵگە و دەورووبەر. نیشانەكان: بەدوادانەچوونی كارەكان لەبەر بوونی گومان لە جێبەجێ بوونیان یان نەبادا خراپییەكان لە سوودەكان زیاتر بن، هەستكردن بە سەرسووڕمان لەوكاتەی كە شتەكان بە دروستی دەگەنە ئەنجام، هەستكردنی بەردەوام بە نەبوونی توانا بۆ ئەنجامدانی كارەكان، تەركیزكردن لە كەموكووڕی و لاوازیی زیاتر لە خاڵە بەهێزەكان، ناڕەحەتبوون بەو كەسانەی كە هەڵوێستی گەشبینانەیان هەیە، وابیركردنەوە كە شتە خۆشەكان هەر كۆتاییان دێت، هەستكردن بەوەی كەوا باشترە بارەكە وەكو خۆی بمێنێتەوە نەك شتەكان بەرەوپێش ببرێن. ئاكامە تەندروستییە خراپەكانی ڕەشبینی: كەوتنە ناو بیركردنەوەی نەرێنیــــــی بـــــــــەردەوام، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە پەستی و خەمۆكی، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، زیادبوونی ئەگەری سترێسی توند و گرفت لە خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخ و دەورووبەردا هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی قەناعەت و ڕازیبوون بە ژیان.

 

Top