بۆنوبەرامە نایابەكانی وەرزی پاییز

بۆنوبەرامە نایابەكانی وەرزی پاییز

لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا، گۆڕانكارییەكی سادە بەسەر تەواوی كەرەستە و جلەكانتدا دێت، بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوای وەرزەكە، پێویستە دەست بكەیت بە هەڵگرتنەوەی بەشێك لە پۆشاك و كەرەستە و خشڵەكانت، بە تایبەت بۆن، بۆنوبەرامەكانی وەرزی هاوین، پێویست دەكرا كە ڕێژەی چەوریی كەم بێت و بەهێز نەبێت، بەڵام لە وەرزی پاییزدا دەبێ گۆڕانكاری لە شێوە و پێكهاتەی بۆنەكاندا بكەیت، بەهۆی ئەوەی جەستە لەو وەرزەدا هەست بە كزە با و كەشێكی فێنك دەكات، بەكارهێنانی بۆنە چەور و شیرینەكان شیاوترین كاریگەری دەبێت، هەر یەكە لە ماركەكانی بۆتیگا ڤێنیتا، لە پێكهاتەكەیدا بەرگموت و بیبەری پەمەیی و باتچۆلی بەكارهاتووە. بۆنی ئۆمبری لە تۆم فۆرد، شیاوترین بۆنە بۆ وەرزی پاییز، بۆنەكەی بە كزە بایەك بڵاو دەبێتەوە و دەوروبەرت هەستی پێدەكەن. ماركەی هێرمس، بۆنێكی بەناوی كێلی كالاچی ئامادە كردووە، كە بەرامەكەی نێوان گوڵی كراوە و بۆندار و بۆنی پێست و فانێلا تێكەڵ دەبێت و بۆن و نەسیمێكی نایاب بە دەوروبەر دەدات.

Top