ئایا سترێس دەبێتە ئـــــەگەری شێرپەنجە؟

ئایا سترێس دەبێتە ئـــــەگەری شێرپەنجە؟

لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی پەیمانگەی سیانت جۆنس بۆ شێرپەنجە لە سانتا مۆنیكا/كالیفۆرنیا هاتووە كە سترێس Stress بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، بەڵام بەگشتی پاراستنی تەندروستی لەكاتی سترێسدا كارێكی قورس دەبێت، ئەمەیە كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات. هەندێك جار هەستكردن بە سترێس ئاساییە، بەڵام كە درێژە دەكێشێت و فەرامۆش دەكرێت، ئەوا گەلێك زیانی تەندروستی بەدواوە دەێت لەوكاتەی كە كاردانەوەی هەر كەسێك بەرانبەر بە سترێس جیاوازە و هۆكارە بۆ گۆڕان لە ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانەدا. بەمانایەكی دیكە، ستریسی درێژخایەن بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك و شێرپەنجە بەرزدەكاتەوە. ئەو گۆڕانە تەندروستییە نەخوازراوانەی كە پەیوەستن بە سترێسی درێژخایەن و فەرامۆشكردنی تەندروستی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكان بە شێرپەنجەشەوە زیاد دەكەن بریتین لە: جگەرەكێشان یان زیاد جگەرەكێشان لە كەسانی جگەرەكێشدا، گرنگی نەدان بە خۆراكی هاوسەنگ و تێكچوونی ستایلی دروستی خۆراك، خواردنەوەی ئەلكهول، فەرامۆشكردنی مەشقی وەرزشی، گرنگی نەدان بە بەكارهێنانی دژەهەتاو بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، هەروەها سەردانی نەكردنی دكتۆر لەكاتی سەرهەڵدانی هەر نیشانەیەكی نائاسییدا.

 

Top