هۆكارەكانی پشت ئێشە لەكاتی هەڵسانەوەدا

هۆكارەكانی پشت ئێشە  لەكاتی هەڵسانەوەدا

ئازاری لە بەشی خوارەوەی پشتدا حاڵەتێكی باوە، تووشی زۆربەمان دەبێت. ئازاری خوارەوەی پشت لەكاتی هەڵسانەوە پاش ماوەیەك دانیشتن، چەند هۆكارێكی لەپاڵە. ماندووبوونی ماسوولكەكانی پشت باوترین هۆكارە، كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ ئاوسان و بێهێزبوونی ماسوولكەكانی خوارەوەی پشت، هۆكارەكانی دیكە: هەوكردنی جومگەی بڕبڕەكانی پشت، كە هۆكارە بۆ زیادبوونی ئازار لەكاتی هەڵسانەوەدا و هاكاتە لەگەڵ هەستكردن بە گرژی و ناڕەحەتی لە مل و شان و ڕانەكاندا، خزینی دیسكی نێوان بڕبڕەكانی پشت كە بریتییە لە خزینی دیسك، یان كڕكڕاگەی نێوان بڕبڕەكان كە فشار دەخاتە سەر ڕەگی دەمارەكان و دەبێتە هۆی هەستكردن بە ئازاری تیژ و كتوپڕ، لەگەڵ تەزین و سووتانەوە لە یەك لای پشتدا، تەسكبوونەوەی كەناڵی بڕبڕەكانی پشت Spinal stenosis كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە ئەنجامی داڕووشان یان سەوەفانی O.A جومگەی بڕبڕەكانی پشت ڕوودەدات و، هۆكارە بۆ فشاركەوتنە سەر پەتكە دەرمار و ئەو دەمارانەی كە لە پەتكە دەمار دەبنەوە بە بڕبڕەكاندا تێپەڕدەبن، گرفتی دەماری قاچ Sciatica لە ئەنجامی فشار یان برینداربوون كە هۆكارە بۆ ئازار و بێهێزی و تەزینی قاچ، هەروەها دانیشتن و وەستانی ناڕێك و ناهاوسەنگ Poor posture بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، كە دەبێتە ئەگەری ئازاری پشت و شان و مل.

 

Top