ئایا سۆشیال میدیا شەكەتی سووك دەكات؟

ئایا سۆشیال میدیا  شەكەتی سووك دەكات؟

توێژەرانی زانكۆی ڕادباود/هۆڵەندا جەخت دەكەنەوە كە بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرەكانی دیكەی سۆشیال میدیا كە پێویست نەكات، بووەتە خۆراكی خێرا بۆ تێركردنی مێشك، كە تەنیا بریتییە لە كالۆریی بەتاڵ. بە مانایەكی دیكە، بەكارهێنانی سۆشیال میدیا هەرگیز هیلاكی و شەكەتی دەروونیی كار و ژیانی ڕۆژانەت سووك ناكات، بەڵكو ئاستی هیلاكیت زیاتر دەكات. ئاماژە بەوەش كراوە كە حاڵەتێك هەیە بە ناوی سترێسی مۆبایل Phone stress، كە بریتییە لە پاڵنەری بەردەوام بۆ سەیركردن و چێككردنەوەی مۆبایل وەكو حاڵەتێكی ڕاهاتن، كە دەگاتە حاڵەتی بێزاری و دووبارە گەڕانەوە بۆ مۆبایل، سمارتفۆن و سۆشیال میدیا هەستێكی پاڵنەر پەیدا دەكەن كە هەموو جارێك ئاسوودەمان ناكەن. پسپۆران ڕێنمایی دەكەن كە لەكاتی هەستكردن بە شەكەتیی كار و پیشە یان هەر چالاكییەكی ڕۆژانەدا، هەوڵ بدە كە لەجیاتی پەنابردن بۆ مۆبایل و سۆشیال میدیا، لەگەڵ كەسێك گفتوگۆ بكەیت، یان هەواگۆڕییەكی كورت ئەنجام بدەیت، یان شتێك بخوێنیتەوە، بەمە شەكەتییەكەت سووك دەبێت و دوور دەكەوتەوە لە پەیوەستبوون یان ڕاهاتن لەسەر مۆبایل.

Top