لە شارۆچەکەی چەمچەماڵ چەپکە گوڵ لەسەروێنەی شەهیدان دانرا
لەبارەگای لقی 19پارتی دیموکراتی کوردستان لەشارۆچکەی چەمچەماڵ لەبەڕێوەچونی خولێکی ڕۆشنبیریداکەماوەی مانگێکە بەردەوامەو بۆژمارەیەک کادری سەرکەوتوسازکراوە لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری وپێگەیاندنی لقی 19بەڕێوە دەچێت لەبەرواری 6/9/2023بەشێک بۆبەڕێوەچونی خولەکە زیادکرا ئەویش بریتی بوو لە ڕێزگرتن و سەردانواندن بۆ شەهیدانی پارێزگای کەرکووک لەمەراسیمەکەداکەبەڕێز بەرپرسی لقی19چەمچەماڵ هەڤاڵ( یوسف ئەنوەر شوانی)ئامەدبوو چەپکە گوڵی ڕێزوو وەفای لەسەروێنەی خۆپیشاندەرانی شاری کەرکوکی دڵی کوردستان دانا
هەر لەوڕێوڕەسمەدا (حەسەن جەباری )کارگێڕی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون لەگەڵ گاڕگێڕانی لقی 19وکادران چەپکە گوڵیان لەسەر وێنەی شەهیدانی ڕەتکردنەوەی ژێردەستی داناو نزای خێریان بۆکردن
شەهیدانی خۆپیشاندەری ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی لەبەرواری 2/9/2023دوای بێڕێزی کردن بەئاڵای کوردستان و پەیکەری پێشمەرگە لەلایەن شۆڤینێکانەوە بۆچەند جارێک گەنجان و لاوان و ئافرەتان ڕژانەسەرشەقامەکان ودەنگیان بڵند کردوو بەشۆڤینێکانیان وت ئیتر بەسە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە
بەداخەوە هێزەئەمنێکان بەگولە وەڵامیان دانەوە و بوە هۆی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی کوردی بێچەک کەتەنیا چەکی دەسەیان ئاڵای پیرۆزی کوردستان بوو وەژمارەیەکی زۆر لاوی کوردی کەرکوک بریندارکران و زیاتر لەچل لاو دەست بەسەر کران.
