باشترین و خراپترین سەرچاوەكانی پرۆتین
پرۆتین زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، زۆربەی خەڵك كە باسی پرۆتین دەكرێت، بیر لە گۆشت دەكەنەوە، بەڵام ئایا كام جۆری گۆشت و كام سەرچاوەی پرۆتین باشترن بۆ تەندروستی، باشترین و تەندروستترین سەرچاوەكانی پرۆتین Healthy proteins بریتین لە:
• سینگی مریشك، بۆنموونە هەر 100 گرام سینگ 31 گرام پرۆتینی بێ چەوری لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڤیتامینەكانی B3، B6، B12، كانزای سیلینیۆم و فۆسفۆر. .
• هێلكە كە نزیكەی 6-8 گرام پرۆتینی تەواو لەخۆدەگرێت، واتە 9 ترشە ئەمینیی گرنگ لەگەڵ ڤیتامینەكانی B، D، ماددەی كۆلین Choline، چەوریی ئۆمیگا3.
• ماسی سالمۆن كە سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ پرۆتین، بۆنموونە هەر 100 گرام سالمۆن 20 گرام پرۆتینی تێدایە لەگەڵ چەوریی ئۆمیگا3.
• تۆ و كاكڵەكان،بۆنموونە پاقلەی سودانی Peanuts كە هەر 100 گرام پاقلەی سودانی 26 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت، هەروەها باوی، فستق، گوێز، تۆوی كەتان، سەرچاوەی باشن بۆ پرۆتینی ڕووەكی.
• پاقلەمەنییەكان وەكو: نیسك، پاقلە، نۆك، فاسولیا، لۆبیا، ماش، سۆیا، هەموویان سەرچاوەی باشن بۆ پرۆتینی تەندروست، هاوكات لەگەڵ ڕیشاڵ و چەندین ڤیتامین و كانزا.
سەرچاوە ناتەندروستەكانی پرۆتین: گۆشتی پرۆسێسكراو وەكو هۆتدۆگ، باكۆن، سۆوسەج سەلامی، پێپەرۆنی..تاد، گۆشتی سووری چەوری ئەو ئاژەڵە خۆماڵییانەی كە بە دانەوێڵە خودان كرابن Grain-fed كە هاندەرە بۆ زوو گەشەكردن و زیادبوونی كێش، پاودەری پرۆتین Protein powder بە كوالیتیی نزم، هەروەها هەندێك لە بەرهەمەكانی شیر.
