زاڵبوون بەسەر قەرەباڵغیی كەرەستەكانی دیكۆری ماڵدا
هەندێ جار هەست دەكەیت كە دیكۆری ماڵەكەت قەرەباڵغە و كردنەوەی بۆشایی نێوان كەرەستە و دیكۆرەكەت پێویستە، ڕەنگە لەلایەن خۆتەوە ئەو كارە ئەستەم بێت، بەڵام پسپۆرانی دیكۆر چەندین ڕێنمایی بۆ ئەو مەبەستە دەدەن، دەتوانی سوودیان لێ وەربگریت: سەرەتا لە كەرەستە گەورەكان دەست پێبكە، بە تایبەت ئەوانەی نێوانیان هەیە، باشترە نێوانەكانیان پڕ نەبێتەوە، چونكە پڕكردنەوەیان دیكۆرێكی قەرەباڵغت بۆ دروست دەكات، كەرەستە كۆنەكان كە پێت وایە بە نرخن، باشترە شوێنی گرنگ نەگرێت، بەڵكو لە ژووری و شوێنی هەڵگرتنیان دابنێت، كاتێك كەرەستەیەكی تازە دەكڕیت، هەوڵ بدە كەرەستە كۆنەكە بفرۆشیتەوە یان پێشكەشی كەسێكی دیكەی بكەیت، ئەو جلانەی بەكاریان ناهێنیت، چاكترە فڕێیان بدەیت، سەیری دیكۆری ماڵەكەت بكە، گەر زانیت كەرەستەیەك زیان لە دیكۆرەكەت دەدات لەو شوێنەی لابدە. هەندێ كەرەستەی بەكارهێنانی درێژخایەن هەن، وەك مایكرۆ، ئوتوو، گسکی كارەبا، كەرەستەكانی پاككردنەوە، نابێت بەردەوام لەبەر چاوان بن، بەڵكو شوێنی دیكەیان بۆ بكەوە و لە كاتی كاركردن بەكاریان بهێنە.
