سوود و زیانەكانی پاودەری پرۆتین
پاودەری پرۆتین Protein powder بریتییە لە پرۆتینی پوختەكراو لە خۆراكی ئاژەڵیی وەكو هێلكە یان شیر، هەروەها لە خۆراكی ڕووەكیی وەكو نۆك یان سۆیا، بە پێی جۆری پاودەرەكە لەوانەیە كە بۆ خۆشكردنی چێژ شەكر یان ماددەی شیرینكار لەخۆبگرێت. پاودەری پرۆتین بەكاردێت لە لایەن وەرزشوانان بە مەبەستی هاندانی گەشە و بینای ماسوولكەكان و باشتركردنی لیاقەی جەستەیی، هەروەها: بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی پێویستیی پرۆتین یان زیادكردنی دروستیی كێشی لەش، هاندانی زوو چاكبوونەوە پاش نەشتەرگەری، ڕێگرتن لە پوكانەوەی ماسوولكە یان كەمبوونەوەی بارستایی ماسوولكە، بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا. جگە لە گرانیی نرخەكەی، لایەنە نەرێنییەكانی بەكارهێنانی پاودەری پرۆتین ئەمانەن: پیسبوونی پاودەری پرۆتین بە ماددەی زیانبەخشی وەكو قوڕقوشم، جیوە، كادمیۆم، ماددەی BPA كە دروستكردنی پلاستیك بەكاردێت، ئەگەری زیانەكانی زیاد وەرگرتنی پرۆتین وەكو بارگرانی لەسەر گورچیلەكان، قەبزی، كەمبوونەوەی تەركیز، گرفت بۆ جگەر و ئێسكەكان لەگەڵ هەستكردن بە بێهێزیی لەش.
