برژانگەكانت درەوشاوە و قەشەنگ بكە

برژانگەكانت درەوشاوە و قەشەنگ بكە

بۆ قەشەنگكردنی برژانگەكانت، گرنگە بزانیت كە فڵچەی برژانگ چاككردن، دەبێ بە نەرمی بێت، هەروەها دەنكەكانی گەورەش بن تا بە نەرمی تاڵەمووەكانی برژانگت لە یەكتر جیا بكاتەوە. لەو كاتەی برژانگت ڕێك دەكەی، یان ماسكارای بۆ دەكەیت، ئەنیشكی دەستت لەسەر مێزێك دابنێ تا دەستت نەجووڵێت و ڕاستەوخۆ كارەكە بكەیت و دەستت نەلەرزێت، كاتێك دەتەوێت برژانگت بۆیە و ماسكارە بكەیت، واچاكە ئاراستەی چاوت بەرەو خوارەوە بێت و تەماشای پێشی خۆت بكەیت، لە هەمان كاتیشدا لە ژێرەوەی ڕەگی برژانگت ماسكارا بكە، یان فڵچەی پێدا بخشێنە بۆ ڕاست و چەپ، تا ڕاست دەبێ، دواتر چاوەڕێبە تا وشك دەبێتەوە، دواتر هەمان هەنگاو دووبارە ئەنجام بدەرەوە، بەم شێوەیە برژانگت پڕ و ناسك و یەكسان دەبن، لەگەڵ یەكتریش گرێ دروست ناكەن، تا ماكیاژێكی جوانیش بۆ برژانگ و چاوانت بكەیت، سەرەتا هێڵێكی ڕەش لە ژێر برژانگی خوارەوە بكە، پاشان بەشی ناوەوەی برژانگی سەرەوە بە قەڵەمی ڕەش ڕەنگ بكە، دواتر بەشی سەرەوەی هێڵی برژانگی سەرەوە بە قەڵەمی هیلامی یان تەڕ ڕەنگ بكە، لە كۆتاییشدا ماسكارا بە برژانگ بخشێنە بۆ چەند جارێك، ئینجا سەیری برژانگەكانت بكە.

Top