یەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی نووسەر(ئەبوبەكر حەسەن)بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 14/8/2023 لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی,یەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی نووسەر و توێژەری بواری فەلسەفە(ئەبوبەكر حەسەن)سازكرا,هاوكات بەرهەمێكی چاپكراوی نووسەری كۆچكردوو بەناونیشانی (یارۆ) ناسێندرا .
ئەم ئێوارە كۆڕە كە لەلایەن "ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ"ەوە سازكرا,ژمارەیەك نووسەر و كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی ئامادەی كۆڕەكە بوون و نووسەر و ڕۆژنامەنووس(ئامانج عەبدوڵاسور) بابەتێكی دەربارەی فیكر و دونیابینی و ئەزموونی ئەم كەسایەتییە پێشكەش كرد .
هەروەها لە ئەم ئێوارە كۆڕەدا فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لەبارەی ژیان و ئەزموون و بەرهەمەكانی (ئەبوبەكر حەسەن) پێشكەش كرا كە لەلایەن تەلەفزیۆنی سلێمانییەوە بەرهەمهێنرابوو .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
