كل و ڕەشیی چاوەكان بەپێی ڕەنگی پێست شیك بكە

كل و ڕەشیی چاوەكان بەپێی ڕەنگی پێست شیك بكە

ئەوانەی لە دوای شێوازێكی ڕەشكردن و كلی چاوان دەگەڕێن، پێویستە لەسەر ڕەنگی پێست و چاو شیك بكرێت، تاوەكو مۆدێكی نایابت پێ ببەخشێت، بە گوێرەی زانیارییەكانی پسپۆرانی ماكیاژ چەند ڕێنماییەكیان بۆ خانمان ئامادە كردووە، تا لە كاتی ماكیاژ و ڕەشكردنی چاواندا هەڵەی زەق نەكەن، سەرەتا ئەوانەی ڕەنگی پێستیان كراوەیە، واتە سپی ڕەنگن، پێویستە ڕەشیی چاوانیان تۆخ بێت، بۆ ئەوەی بە ڕوونی دیار بێت، هەروەها پەڵە و وردە خاڵەكانی دەوروبەری چاو داپۆشن، ئەوانەی سپی پێستن دەتوانن ڕەنگی پشتە چاوی قاوەیی و ڕەساسی و سەوزی تۆخ هەڵبژێرن، ئەوانەی ئەسمەرن، پێویستە ڕەنگی ڕەشی چاوانیان سێبەری هەبێت، تاوەكو تێكەڵی نێوان ڕەنگی پشت چاو و پێست دروست بێت، جوانترین ڕەنگیش بۆ ئەوان سووری بەرەو قاوەیی و برۆنزی و ڕەنگی مارۆنییە، بۆ ئەوانەی پێستیان لە ڕەنگی تۆخ و ئەسمەرێكی زۆرە، ڕەنگی پشت چاو و كلی شینی شاهانە و ئەرخەوانی بریقەدار گونجاو دەبێت بۆ پشت چاوانیان.

Top