ئەو هەڵانەی قڵیشانی پاژنەی پێ زیاد دەکەن

ئەو هەڵانەی قڵیشانی پاژنەی پێ زیاد دەکەن

قڵیشانی پاژنەی پێ یەکێکە لە گرفتە باوەکانی زۆربەی خەڵک، جگە لە ئازار و ناڕەحەتی، لە کاتی رۆیشتندا دیمەنێکی ناشرینیش بە قاچەکان دەبەخشێت.

ماڵپەڕی عەینی میسری لەو بارەیەوە ئاماژەی بەو هەڵانەی ڕۆژانە کردووە کە قڵیشانی پاژنەی پێ زیاد دەکەن، ئەوانیش:

یەکەم: بەکار نەهێنانی گۆرەوەی بۆ شوێنی زبر و سەر کاشی.

دووەم: بەکار نەهێنانی کرێمی شێدارکەرەوەی قاچ.

سێیەم: لە پێکردنی پێڵاوی کراوە و نەعل.

چوارەم: بەکار نەهێنانی ماسک و گیراوەی تایبەت بە لێکردنەوەی پێستی مردووی قاچ.

پێنجەم: لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز.

شەشەم: مانەوە بۆ کاتی زۆر بەپێوە، چ بۆ کاری ناوماڵ بێت یان کاری دەرەوە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، ماڵپەرەکە ئاماژەی بە دوو پێکهاتەی سرووشتی کردووە:

یەکەم: سۆدەی نان، پێستی مردووی قاچ لادەبات و دژە هەوکردنە و بۆنی ناخۆشی قاچ ناهێڵێت، سێ کەوچکی گەورە سۆدە تێکەڵ بە تەشتێک ئاوی ئاسایی بکە و قاچت بخەرە ناوی و بە پارچە قوماشێک یان لفکەیەک کە زبر نەبێت، بنپێیەکانت بشۆ، دواتر بە ئاو بیشۆ و پێیەکانت وشک بکەرەوە و کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە، هەفتەی دووجار بەکاری بهێنە.

دووەم: فازلین و ئاوی لیمۆ

لیمۆ ترشی ستریکی تێدایە و ڕۆڵی هەیە لە لێکردنەوەی پێستی مردووی بن پێیەکان و گەشەکردنی خانەکانی پێست، فازلینیش رۆڵی شێدارکەرەوە دەبینێت.

کەوچکێکی بچوک فازلین تێکەڵ بە چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ بکە، سەرەتا پێش بەکارهێنانی گیراوەکە، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێیەکانت بخەرە ناو ئاوی گەرمەوە، دواتر وشکی بکەرەوە و گیراوەکەی لێبدە و گۆرەیی لۆکە بکەرە پێت، شەوان بەکاری بهێنە و بەیانیان بیشۆ و وشکی بکەرەوە.

Top