یەكەمین گەنجی نمایشی فریستایڵی كورد

یەكەمین گەنجی نمایشی فریستایڵی كورد

رێباز محمد، یاریزانی پیشەگەری وەرزشیی فریستایلی تۆپی پێ، ماوەیەك لەمەوبەو لە نێو شەقام و شوێنە گشتییەكانی كوردستان و شاری هەولێر بەتایبەت، چەندین نمایشی فریستایلی ئامادە كرد، ڕێباز خاوەنی چوار تۆماری جیهانیی گینس و دوو جاریش جێگری پاڵەوانی بەریتانیای بە پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی بەریتانیا بە دەست هێناوە، لە ساڵی ٢٠١٢ و لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، ماوەی سێ ساڵ یاریزانی تۆپی پی بووە و وەك یاریزانێكی نیو پروفیشناڵ ناسراوە! لە ساڵی ٢٠١٤ دە ستی كردووە بە فریستایل و ساڵی ٢٠١٥ وازی لە تۆپی پێ هێناوە بۆ ئەوەی ببێتە یەكە م پڕوفیشناڵ لە فریستایڵ و، لە ساڵی 2018 و بە پیشەگەرانە ئەو كارە دەكات! چەندین نمایشی بۆ هەموو براندە گە ورەكان كردووە و بژێوی ژیانیشی لە نمایش و فێركاری (workshop) و ڕێكلامە وە بە دەست دەهێنێت، هەروەها ڕێباز بەشداری لە چەندین پاڵەوانێتی جیهان و ئەوروپا و بەریتانیاش كردووە و ئێستاش ئەكادیمیای خۆی هەیە و ئامانجیشی ئەوەیە ئەم وەرزشەی كە ژیانی خۆی بۆ داناوە تاوەكو كوردستان بە جیهاندا بناسێنێت.

Top