ئەو خانمانەی قژیان سووتاوە چ ماسکێک بەکار بهێنن؟
بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکانی وەک ئوتوو و ڤێر، زۆربەی خانمان زیان بە تاڵەکانی قژیان دەگەیەنن، یانیش قژیان زبر دەبێت و هەندێ جاریش دووکەرت دەبێت، دواتریش بەهۆی شکانەوەی تاڵەکانەوە قژیان گەشە ناکات و درێژ نابێتەوە، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەتوانن سوود لە چەند ماسکێک ببینن، وەک:
یەکەم: زەیتی زەیتون
نیو کوپ زەیتی زەیتون بهێنە و کەمێک گەرمی بکە، پاشان بە باشی مەساجی قژی پێ بکە، دوای ٢٠ خولەک تا نیو کاتژمێر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
دوەم: تێکەڵەی زەیتی گوێزهندی و هێلکە
پێنج کەوچک زەیتی گوێزی هندی لەگەڵ یەک هێلکە تێکهڵ بکە، بە باشی بیشڵەقێنە تا دەبێتە تێکەڵەیەک و بیدە لە قژت، بەتایبەتی بەشی خوارەوەی قژ، پاشان بۆ ماوەی ٢٠ خولەک جێی بهێڵە، دواتر بەئاوی شلەتێن بیشۆ.
سێیەم: تێکەڵەی مۆز و هەنگوین
مۆزێک و سێ کەوچک هەنگوین لەگەڵ یەک هێلکە بهێنە و تێکەڵیان بکە، دواتر بیدە لە قژت، با بۆ ماوەی ١٠ خولەک بمێنێتەوە و، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، بەم شێوەیە چارەسەرێکی گونجاو بۆ قژت بەدەست دەهێنیت.
