ئەنفلوەنزای گەدە

ئەنفلوەنزای گەدە

ئەنفلوەنزای گەدە Stomach flu یان ڤایرۆسی گەدەStomach virus، بریتییە لە هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵە بە ڤایرۆس، بەتایبەتی نۆرۆڤایرۆس Norovirus كە لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگوازرێتەوە. نیشانەكان 12-48 كاتژمێر پاش گەیشتنی ڤایرۆس بە گەدە بە شێوەیەكی كتوپڕ سەرهەڵدەدەن و بەگشتی بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبن، ئینجا تووشبوو لەخۆیەوە چاك دەبێتەوە، بەڵام پێویستە كە ڕێگە بگیرێت لە ئەگەری كەمبوونەوەی شلەی لەش لە ئەنجامی ونكردنی شلە لە ڕێگەی كۆئەندامی هەرس. نیشانەكانی ئەنفلوەنزای گەدە: هێڵنج كە بە باوترین نیشانە دادەنرێت و لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ ئارەقەكردن، زیادبوونی لیك، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، لەگەڵ هەستكردن بە بێهێزیی گشتیی لەش، سكچوون ڕۆژانە سێ جار یان زیاتر، كە هەرگیز خوێنی لەگەڵدا نابێت، ڕشانەوە كە لەوانەیە پاش 12 كاتژمێر لە تووشبوون ڕوو بدات، ئازاری گەدە كە تیژە و لەوانەیە 24-48 كاتژمێر پاش تووشبوون سەرهەڵبدات، پاشان بەرە بەرە كەم دەبێتەوە، سەرئێشە و ئازاری گشتیی لەش، هەروەها نیشانەكانی كەمبوونەوەی شلەی لەش كە بریتین لە: وشكبوونی دەم، هەستكردن بە تێنووبوون، ناڕەحەتیی دەروونی، هەستكردن بە ماندووبوون، كەمبوونەوەی ئارەقە و میز، لەگەڵ سەرسووڕان.

 

Top