خشڵی شێوە و ڕەنگ ئەڵماس كەشخەت دەكات
رەنگە خشڵە ئەڵماسەكان نرخێكی گران و خەیاڵییان هەبێت، بەڵام خۆ دەكرێت سوود لەو خشڵ و ئێكسسوارانە وەربگرین كە لە هاوشێوەی ڕەنگ و شێوەی ئەڵماس دروست كراون، ماركەكانی دیۆر و دانتیڵا ساتین، زیاتر گرنگی بە ڕەنگ و شێوازەكانی ئەڵماس لە خشڵ و ئێكسسوارەكانیاندا دەدات، ئەو جۆرە ڕەنگە كە هەمیشە بریقەدارە لەگەڵ زۆربەی جلەكاندا شیك و ناوازە دەبێت، بە تایبەت بۆ خشڵەكانی وەك: ملوانكە، بازن و گوارە، بەهۆی ئەوەی ئەو خشڵانە لەگەڵ پێست دەردەكەون، بەمەش مۆدێكی نایاب و ناوازەیان دەبێت. شانێل زیاتر گرنگی بە گوارەی شێوە و ڕەنگ ئەڵماس داوە، ڕەنگی ئەڵماس جگە لەوەی سەرنجڕاكێشە، هەروەها ناوێكی بۆ خۆی تۆمار كردووە و كاتێك بەرچاو دەكەوێت دەبێتە یەكێك لە مۆدە سەرنجڕاكێشەكان، بۆیە تۆش وەك خانمێك هەوڵ بدە ئەو خشڵ و ئێكسسوارانەت هەبێت كە لە ڕەنگ و شێوەی ئەڵماس دروست كراون، چونكە مۆدێكی شیك و ناوازەیان هەیە.
