هۆڵی کولتوری جیهان رەنگ و سیرامیک ئاوێزانی یەکتر کرد

هۆڵی کولتوری جیهان رەنگ و سیرامیک ئاوێزانی یەکتر کرد

بەشی رۆشنبیری و هونەری زانکۆکانی جیهان، لە چوارچێوەی چالاکییە فرە رەنگیەکاندا، جەژنە رۆژی رەنگ و سیرامیکی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە پەیکەرتاشانی کورد و عەرەب ساز کرد.
لە پێشانگاکەدا، پەیکەرە بچووک و رەنگاورەنگەکان، بە زمانی هونەرەوە تێکەڵ بە روحی مرۆڤایەتی دەبوون و هەریەک لەو پەیکەرانەش گوزارشت بوون لە سەلیقە جوان و داهێنانی پەیکەرتاشان خرایە روو، بەشێکیش لە پەیکەرەکان بە واتای نوقم بوون بوو لە سەختی و ئازارەکانی ژیان و گەڕانەوەیەک بوو بۆ مێژووی هاوچەرخ و سەرهەڵدانی هونەر و کلتوربوو لە نێو کورد و نەتەوە جیا جیاکاندا لە چوارچێوەی خوارووی عێراقدا.

هۆڵی کولتوری جیهان رەنگ و سیرامیک ئاوێزانی یەکتر کرد

ئەندازیار بورهان، خاوەن بیرۆکەی رێکخستنی ئەو چالاکییه هونەرییە راگەیاند: هەفتانە ناوەندە کولتوری و هونەرییەکەمان لە ئەنجامدانی چالاکی گۆرانی و موزیک و رۆشنبیری بەردەوامە، جگە لە بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی کولتوری، لەم چالاکییەشدا ئامانجمان گرێدانی پێوەندییەک بوو لە نێوان پەیکەرتاشانی کورد و نەتەوە جیاکاندا، کە بتوانین هونەری هەردوولا ئاوێتەی یەکتر بکەین و سوود لە ئەزموونی هونەرمەندانی خۆمان وەرگرین و پشتیوانی لە کار و بەرهەمەکانیان بکەین، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خزمەت بە هونەری رەنگ و شێوەکاری بکەن لە هەرێمی کوردستان و فەرهەنگی کوردی بە گەلانی دنیا ئاشنا بکەن.لە هەوڵی ئەوەشین لە داهاتووتییەکی چەندین چالاکی جۆراوجۆرمان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین هەماهەنگی زیاتر لە نێوان شارەکانی کوردستان وعێراق دروست بکەین لە هەموو ڕوویەکەوە.

هۆڵی کولتوری جیهان رەنگ و سیرامیک ئاوێزانی یەکتر کرد
Top