پانتۆڵی قوماشی ساتان نموونەی وەرزی گەرمایە
لە وەرزی هاویندا پانتۆڵە كراوەكان زیاتر باو دەبن، بەهۆی ئەوەی جلێكی ڕێكن و لەگەڵ زۆربەی بەشەكانی دیكەی جلەكانی بەشی سەرەوە شیك دەبن، هەروەها زۆربەی خانمانیش حەز بە پۆشینی پانتۆڵەكان دەكەن، لە كاتێكدا كە جینزەكان لە وەرزی هاویندا گەرمن و بێزاركەرن، بۆیە ئافرەتان دەتوانن ڕوو لەو پانتۆڵە قوماشانە بكەن كە جێگەی سەرنجن و ناسكییان پێوە دیارە، هەروەها ڕەنگی پانتۆڵ لە وەرزی گەرمادا گرنگە، چونكە هەندێك ڕەنگ تیشكی خۆر و گەرما ڕەت دەدەنەوە، بەهۆی ئەوەی ڕەنگەكەی دژە گەرمییە، ماركەكەكانی ئەندرۆجی و گیامباتیستا ڤاڵی، هەردووانیان لە وەرزی ئەمساڵی هاویندا پانتۆڵە قوماشەكانیان كردووەتە مۆدێل، هەروەها ڕەنگەكانی سپی و ڕەساسی بۆ كاتی دەوام تەرخان كردووە و سوور و شین و سەوز بۆ دەرچوون، قاوەیی و نیللی بۆ سەردانی گونجاوە، هەروەها لە قوماشی ساتانە، زۆربەی پانتۆڵەكان كورتن و بەشێكی خوارەوەی قاچ بە دەرەوە دەبن، لەگەڵ مۆدەكانی تازەدا شێوازی كلاسیكی فراوان فەرامۆش نەكراوە و جێگەی بووەتەوە.
