جانتای تاك رەنگ
جانتای شێوە لاكێشە و چوارگۆشە و ڕەش، كە جاران مۆدێكی نایاب و سەرنجڕاكێش بوو، كەچی لە ئێستادا ئەو مۆدە سەری هەڵداوەتەوە و بووەتە یەكێك لە جوانترین شێوازەكانی جانتای ئافرەتان. ماركە تازەكانی وەك : لویس ڤیتۆن، گرنگیی بە ڕەنگی ڕەشی جانتاكان داوە، لە هەموو بەرهەمەكانیدا ڕەنگی ڕەشی بۆ كەرەستەكانی هەڵبژاردووە، لەلایەكی دیكەشەوە ماركەی (مۆلی گودارد)، كە تایبەتە بە دروستكردنی كەرەستە و ئێكسسواری ئافرەتان، شێوەی لاكێشە و چوارگۆشەی لە بەرهەمەكانیدا بۆ مۆدی جانتای گەڕاندەوە، جانتای ڕەش جگە لەوەی لەگەڵ هەموو جلوبەرگێك شیك دەكرێت، لە ئێستادا شێواز و مۆدە كلاسیكەكان بوونەتە مۆدەی سەردەم و خواستێكی زۆریشیان لەسەرە، پێویستە هەموو ئافرەتێك زیاتر لە دوو یان سێ جانتای ڕەنگ ڕەش و شێوەی چوارگۆشە و لاكێشەی هەبێت، تا لە كاتی شیككردنی مۆدەكانی جلوبەرگ و كەرەستەكانیدا بێ كەموكووڕی بێت.
