مەرجەكانی فرەژنی
July 30, 2023
رەنگا و ڕەنگ
بە پێی یاسای باری كەسی ژمارە 188ساڵی1959عێراق كە بەشێك لە برگە و مادەكانی لەلایەن پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2008هەمواركراوە، مەرجەكانی رێگەپێدان بە هێنانی زیاتر لە ژنێك بریتین لە : لە بەردەم دادگا رەزامەندی هاوسەری یەكەم وەربگیرێت، توشبوونی ژنەكە بە نەخۆشییەكی درێژخایەنی سەلمێندراو كە رێگە لە سەرجێیی ژن و مێرد بگیرێت وە ئومێدی چاكبوونەوەی نەبێت، یان ژنەكە نەزۆك بێت، توانای دارایی پیاوەكە بەشی بەرێوەبردنی پتر لە ژنێك بكات، پركردنەوەی بەڵێننامەی دادپەروەری و یەكسانیی لە نێوان هاوژینەكاندا. نابێت ژنی یەكەم ئەو مەرجەی لە گرێبەستی هاوژینیدا دانابێت كە هەوێی بەسەردا نەیەت، پابەندنەبوون بەو خاڵانەی سەرەوە، سزاكەی شەش مانگ بۆ یەك ساڵ بەندكرن دەبێت، لەگەڵ غرامەیەك بەبری 10ملیۆن دینار.
