ڕێككەوتننامەی CISMOA سەربازی

ڕێككەوتننامەی CISMOA سەربازی

ڕێككەوتننامەیەكی هەواڵگەری و پەیوەندی هاوبەشە لە نێوان ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، كە چەند مەرجێكی دوو لایەنەی تێدایە و هەر وڵاتێك چەك و كەلوپەلی ئەمریكی بكڕێت یان وەربگرێت، دەبێ ئەم شتانە بكات (یەكخستنی عەقڵ و سۆفتوێری كەلوپەلەكان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا) كە ئەگەر جەنگ بەرپا ببێت لایەنی ئەمریكی بە دوژمن نیشان نەدات و سوپاكەی ببێتە لیوایەك لە سوپای ئەمریكا، ئەمریكا هەر جەنگێك یان مانۆڕێكی هەبێت دەبێت وڵاتی هاوپەیمان باشترین یارمەتی پێشكەش بكات لە بەندەر و فڕۆكەخانە و كۆگا و تەقەمەنی، شەش مانگ جارێك پشكنینی كەلوپەلەكان لە لایەن ئەمریكاوە ئەنجام دەدرێ و نابێت تەكنۆلۆجیای ئەمریكی بدرێتە وڵاتی سێیەم، لە بەرامبەردا ئەمریكا باشترین خزمەتگوزاریی سەربازی پێشكەش دەكات لە فڕۆكە و مووشەك و بۆمبی پێشكەوتوو بە وڵاتی ڕازی بوو، ئەم ڕێكككەوتنەش میسر و عێراق مۆریان نەكردووە و، مەغریب و سعودیە مۆریان كردووە و نوێترین كەل و پەلیان هەیە.

 

 

Top