بەهای خۆراكیی گێزەر

بەهای  خۆراكیی گێزەر

گێزەر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم، ڤیتامین A، K، C، چەندین جۆری ڤیتامین B، لەگەڵ دژەئۆكسانی كارۆتینۆیدەكان Carotenoids بەتایبەتی ئەلفا و بیتا كارۆتین، هەروەها دژەئۆكسانی لیوتین Lutein و لایكۆپێن Lycopene. سوودە تەندروستییەكانی گێزەر: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆری شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی سییەكان و پرۆستات و كۆڵۆن، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش بەوەی كە هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی باش درێژ دەكاتەوە، باشتركردنی بینین و كەمكردنەوەی كاریگەریی تەمەن لەسەر تۆڕەی چاو AMD، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی، لەش بەتایبەتی پاراستنی پەردە لینجەكان كە ڕێگرن لە هەوكردن بە میكرۆبی جیاواز، پاراستنی فرمانی شانەكانی مێشك بەهۆی سیفەتی دژەهەوكردنی پێكهاتەكانی گێزەر بەتایبەتی ماددە دژەئۆكسانی لیوتین.

Top