شێوازی كراسە جۆراوجۆرەكانی خانمانی بووك لە وەرزی هاوین

شێوازی كراسە جۆراوجۆرەكانی  خانمانی بووك لە وەرزی هاوین

لە دوا نمایشی جلوبەرگی شاری پاریسی فەڕەنسی بۆ نمایشی (هۆت كوتۆر) كە لە مانگی حەوت بەڕێوە چوو، جوانترین كراسەكانی خانمانی بووك بۆ وەرزی هاوینە و گەرما نیشان درا، كە كۆمەڵێك كۆلیكشنی جۆراوجۆر بوون، لەوانە مۆدەكانی كراسی كراوە و نەخشدار و سادە لە بەرهەمەكانی نمایشەكەدا بوون، سەرەتا ماركەی جیامباتیستا ڤاڵی، بە كراسی تەنوورەی درێژ كە لە قوماشی دانتیل نەخشێندرا بوو، هەروەها بە بوونی سەرشانەكانی لە شیفۆن و فیۆنكە، كە كەمەرێكی باریك و ناسكی هەیە، ئەو مۆدە بۆ ئەوانەی كە لەشولاریان لاوازە یان زەعیفن گونجاوە، كراسە كورتەكانی بووك، دووەم جۆری نمایشەكە بوون، كە تاوەكو سەر ئەژنۆیە، بۆ ئەوانەیە حەز بە جلی كورت و كراوە دەكەن، بە نیوقۆڵ و بە تەواوی نەخشێنراون لە بەشی پێشەوە، ئەو بەرهەمە لەلایەن ماركەی ناتان natanـەوە نمایش كرابوو، بۆ كچانی باڵا بەرز گونجاوە، سێیەم جۆر كراسی بووكی كوتۆر بە دوو تەنوورەوە، لەلایەن دیزاینەر ڕامی عەلی نەخشێندرابوو، كە تەنوورە و كراسەكە یەكێكیان كورت و ئەوەی دیكەش لە پێشەوە كراوە و تاوەكو خوارەوە بوو، قوماشەكانیان تەنكە، كە بەشی خوارەوەی جەستە دەردەخات.

Top