کەشتییەک کە ٣٠٠٠ ئۆتۆمبێلی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی هۆڵەندا ئاگری گرت

کەشتییەک کە ٣٠٠٠ ئۆتۆمبێلی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی هۆڵەندا ئاگری گرت

 

 پاسەوانی کەناراوەکانی هۆڵەندا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک کەناراوەکانی ئەم وڵاتە کەشتییەک ئاگری گرت كە نزیکەی ٣٠٠٠ ئۆتۆمبێلی هەڵگرتبوو و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

پاسەوانی کەناراوەکانی هۆڵەندا ڕایگەیاند: درەنگانی ڕۆژی سێشەممە ئاگر لە کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای پەنەما کەوتەوە و کەشتییەكانی فریاگوزاری دەست بەجێ گەیشتنە شوێنەكە و ئاویان بەسەر کەشتییە سووتاوەکەدا ڕشتووە بۆ ئەوەی ئاگرەكە بكوژننەوە، بەڵام ئاوی زۆر بووەتە هۆی نوقمبوونی کەشتییەکە.

پاسەوانی کەناراوەکان لە ماڵپەڕەکەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە، بەڵام پێشتر وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، کە ئاگرەکە لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی دەستیپێکردووە. هەروەها هەموو  ئەندامانی تیمی كەشتییەكە كە ٢٣ كەس بوون بە هێلیکۆپتەر بۆکەناراوەكان گوازراونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top