بە پەنجەكانی وێنە دەكێشێت
July 25, 2023
رەنگا و ڕەنگ
وێنەكێشەكان هەمیشە بە فڵچە و بۆیە و ڕەنگی جۆراوجۆر تابلۆكان دەنەخشێنن و، ئەو بیرۆكانەی لە ناخیاندایە دەیهێننە سەر تابلۆ، بەڵام جیاواز لە هەمووان ئەو پیاوە ئەمریكییە بڕوای بە فڵچە نییە، داهێنانێكی كردووە لە بواری وێنەكێشاندا كە هەڵساوە بە بەكارهێنانی مۆری پەنجە لە جیاتی فڵچە، لە داهێنانەكەشی سەركەوتوو بووە، ئەوەتا چەندین وێنەی جۆراوجۆری بە مۆری پەنجەكانی كێشاون، هەر دەڵێی وێنەی ڕاستەقینەیە، ئەو پیاوە ناوی (جۆدێت ئان بڕوان)ە، ماوەیەكی زۆرە خۆی بەم بیرۆكەیەوە سەرقاڵ كردبوو، تا لە كۆتاییدا توانی سوود لە بیرۆكەكەی وەربگرێت، ئێستاش بەبێ ئەوەی فڵچەیەك بەكاربهێنێت، كۆمەڵێك وێنە و شێوی وا جوان و سەرنجڕاكێش دەكات، كە جێگەی سەرسامیی هەمووانە.
