پاراستنی قژ لە كاتی دەرچوون و مەلەكردندا

پاراستنی قژ لە كاتی دەرچوون و مەلەكردندا

زۆربەی خانمان لە وەرزی هاویندا بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و فێربونی مەلە پێشتر قژیان دەشۆن، قژ بە هەموو جۆرەكانیەوە، كاریگەرن بە گەرما و تیشكی هەتاو، كە دەبێتە شێواندنی تەواوی سەر و قژ، ئەوانەی خولیای مەلەكردن و دەرچوونن و ئەو وەرزەی گەرمایان وەك وەرزێكی گەشت وەرگرتووە، ڕەنگە گەرمیی تیشكی هەتاو و ئاوی نێو مەلەوانگەكان كاریان تێ بكات و ببێتە هۆی تێكدانی قژیان. مەلە كردن لە هاویندا هەرچەندە كەشێكی خۆشی هەیە، بەڵام زیانیشی بۆ قژ دەبێت، بۆ ئەوەی لە كاتی مەلەكردن و بەركەوتنت بە تیشكی هەتاو قژت تەندروست بێت، پێویستە ئەو ڕێكارانە بگریتە بەر: هەوڵ بدە خواردنی هەمە چەشن بخۆیت نەك تەنیا بە جۆرێك بگریت، زیاتریش لە سەوزە و میوە نزیك بە، تا تەندرووستیت باش بێت و سوودیشی بۆ قژیشت هەبێت. هەردەم بە ئاوی شلەتێن قژت بشۆ، لە كاتی مەلەكردن هەوڵ بدە كڵاوی مەلەت لەسەردا بێت، تا قژت لە كاتی مەلەدا هەمیشە لە نێو ئاودا نەبێت، ڕەنگە پلەی گەرمیی ئاوەكە زۆر بێت،هەندێ جاریش پیس بێت. هاوكات بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەردەم تیشكی خۆر مەوەستە، بەڵكو ئەگەر كرا چەترێك یان كڵاوی هاوینە لەسەر بكە. دوو مانگ جارێك قژت لەلای ئارایشگەر ڕێك بكە و بیبڕە. ئەو بۆیانە بەكاربهێنە كە ماددەی ئەمۆنیای تیایدا نییە، بڕی زۆر ئاو بخۆرەوە، كریاتینیش زۆر بەكارمەهێنە.

Top