ئۆڕاسیا

ئۆڕاسیا

 ئۆڕاسیا ڕووبەرێكی 54 ملیۆن كیلۆمەتر دووجایە، و لە وڵاتانی كیشوەرەكانی ئەوروپا و ئاسیا پێك هاتووە، ئۆڕاسیا دەكەوێتە باكووری گۆی زەوی، ناوی پۆلەكە پێكهاتەیەكی دوو كیشوەریی ئەوروپا و ئاسیایە، ئۆراسیا نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دوای یەكگرتنی (سیبیریا، كازاخستان و باڵتیك دروست بوو) جوگرافیناسان ئۆڕاسیا بە یەك كیشوەر دەزانن، چونكە ئەو دوو كیشوەرە بە زەریای گەورە یان دەریایەك لەیەكتر جیا نەكراونەتەوە، بەڵام یۆنانییەكان جیهانیان بەسەر سێ ناوچەی ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا دابەشكرد و تا ئێستاش ئەم دابەشبوونە زۆرە، ئۆڕاسیا 93 وڵات لەخۆ دەگرێت، ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە 4.6 ملیار كەسە، وڵاتانی ئۆڕاسیا هەر چلوهەشت وڵاتی ئەوروپی و 17 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و 27 وڵاتی ئاسیا لەخۆدەگرن، وڵاتێكی تری نوێ هەیە كە لە چوارچێوەی كیشوەری ئاسیادا لەبەرچاو گیراوە، ئەویش تیمۆری ڕۆژهەڵاتە، بۆیە ڕوون و ئاشكرایە كە نزیكەی نیوەی وڵاتانی سەربەخۆی جیهان لە سنوورەكانی ئۆڕاسیادان.

 

 

 

Top