سزای سوكایەتیكردن بە قوربانیكردنی ئاژەڵ

سزای سوكایەتیكردن بە قوربانیكردنی ئاژەڵ

مادەی 372 لە یاسایی سزادان تایبەت كراوە بە قەدەغەكردنی هێرشكردنە سەر ئایینەكان، بە جۆرێك هەركەس سووكایەتی بە ئایین بكات سزا دەدرێت بە بەند كردن لەنێوان ڕۆژێك بۆ سێ ساڵ، یان سزاكەی بریتی دەبێت لە غەرامەكردن. وردەكاریی زیاتری بڕگەكانی مادەكە، بڕگەی یەك: قەدەغەكردنی هێرش بۆسەر بیروباوەڕ (معتقد) ی ئایینەكان، وەك ڕوونە قوربانیكردنیش یەكێكە لە بیروباوەڕەكانی تاكی موسوڵمان. بڕگەی پێنج: قەدەغەكردنی سووكایەتی بە هێما و كەسایەتییە ئایینیەكان. بڕگەی شەش: قەدەغەكردنی دووبارەكردنەوەی بۆنەیەكی ئایینی بە شێوازی تەنز و سووكایەتیكردن، ئەم بڕگەیان تایبەتە بەوانەی كە ڤیدیۆی قوربانیكردن بە شێوەی تەنز تۆماردەكەن و وەك گاڵتەجاڕی بڵاوی دەكەنەوە.

 

Top