ژووری بارانی دەستكرد

ژووری بارانی دەستكرد

ئەو پرۆژەیە بە ژووری باران ناسراوە، كە بریتییە لە هۆڵێكی گەورە و لە تەواوی سەقفی ئەو ژوورەدا ڕژێنەی ئاو هەیە، كە ئەلیكترۆنین و پڕ هەستەوەرن، كاتێك تۆ دەچیتە نێو ژوورەكە ئامێرە ڕژێنەكان ئاوەكان لە شێوەی دەنكە باران بەردەدەنەوە و، بە پێی هەستەوەرەكەش ئاوڕژێنەكانی سەر كەسەكان بە شێوەیەكی ئوتۆماتیكی ئاو بەرنادەنەوە و بەم جۆرە كاتێك تۆ لە كەشێكی باراناویدا دەڕۆیت، كەچی بارانیشت بەر ناكەوێت. ئێستا ئەو پرۆژەیە لە وڵاتی ئیمارات و لە شاری شاریقەدا دانراوە و گەشتیارانیش بۆ یادگاری لەگەل باراندا سەردانی ژووری بارانی دەستكرد دەكەن.

 

Top