پانتۆڵی تەنك و فێنك جێی بایەخی خانمانە

پانتۆڵی تەنك و فێنك جێی بایەخی خانمانە

پانتۆڵەكان هەمیشە دڵخوازی خانمانی خاوەن كار و زانكۆن، بەهۆی گەرمی و بەتینی تیشكی هەتاو، دەبێ خانمان جلێكی وا لەبەر بكەن كە بەرگەی گەرما بگرێ و جوانیش بێت، پسپۆران دەڵێن: كاتێك لە وەرزی گەرمادا خانمێك جلێكی نەشیاوی لەبەردا بێت، لە خۆیەوە هەست و دەروونی تێك دەچێ و ئیدی لە خۆی بێزار دەبێ و لەشولاری دەست بە ئارەقەكردن دەكات و جوانیشی دەشێوێت، یەكێك لەو جلانەی كە لە هاویندا خانمان بێزار دەكات پانتۆڵە، زۆربەی كچان حەز بە پانتۆڵی جینز دەكەن، خانمانیش خولیای پانتۆڵی قوماشن، ئەو جیاوازییە لە نێوانیان هەیە، بەڵام ئەگەر لە هاویندا جینزێكت لەبەر بێت، جیاوازە لەوەی ئەگەر پانتۆڵێكی قوماش بپۆشی، چونكە جینزەكە توندوتۆڵە و جەستە دەگرێ و بێزارت دەكات، بەڵام پانتۆڵی قوماش، نەرمە و فەراحە و بێزاركەر نییە، ئەگەرچی كچان حەز بە جلی تەسك دەكەن، خۆ دەتوانن پانتۆڵێكی قوماشی تەسك هەڵبژێرن و لەبەری بكەن، وەك ئەوەی لە وێنەكاندا هەن، كۆمەڵێك مۆدی تازەی پانتۆڵی قوماشە، بە پێچەوانەی شێوازەكانی پێشوو، نەخشی ئەو پانتۆڵانە گوڵدار و بە نەخشی هەمەچەشنەن، تۆش یەكێك لەوانە هەڵبژێرە و لەبەری بكە، ئینجا دەزانی چەندە لەبەركردنی نایابە.

Top