پێكهاتەی جەستە
جەستەی مرۆڤ بریتییە لە پڕۆتینەكان نینۆكەكانت و مووەكانت و بەشی دەرەوەی پێست و ڕەنگی چاو و پێست و قژ هەمووی پڕۆتین پێكی هێناوە، جەستەی مرۆڤ نزیكەی ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار جۆر پڕۆتینی جیاواز بەرهەم دێنێت كە دەكاتە سەدا ٢٠ی بارستایی جەستە. پێكهاتە و شێوازی دروستبوونیان بابەتێكی دیكەیە و زۆر دەخایەنێ و بەشێوەیەكی كورت فرمانەكانی پڕۆتین بریتین لە، یەكەم: وەكو ئەنزیم كاردەكەن هەر خانەیەك نزیكەی ٤٠٠ جۆری جیاوازی ئەنزیمی تێدایە، كە هەر یەكە و فرمانێكی تایبەت و جیاواز بەڕێوە دەبات و بۆ كارلێكە كیمیاییەكان زۆر گرنگن. دووەم: وەكو وەرگر كاردەكەن بۆ گەردەكان، بەتایبەت لە بواری دەرمان و فارمادا گرنگییەكی زۆریان هەیە و هەر وەرگرێك تایبەتن بە جۆرێك ماددە و دەرمان.
سێیەم: وەكو گواستەرەوە بەكاردێن كە بەدوو شێوە هەن (protien channel) كە زیاتر بۆ گواستنەوەی ئایۆنەكانی وەكو سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و دیكە بەكار دێن، بە ئاڵۆگۆڕی ئەم ئایۆنانە بۆ ناو و دەرەوەی خانە لێدانەكانی دڵ و هەناسەدان و ڕێكخستنی فرمانی دەمارە كۆئەندام ڕوودەدەن و دروست دەبن. دووەم جۆری گواستەرەوە پڕۆتینەكان پێیان دەڵێن (Carrier protien) ئەم شێوازە دەلكێن بە گەردەكانی دەرەوە و ناوەوەی خانە، بۆ نمونە سەرەتا دەلكێن بە گلوگۆر و سۆدیۆم و .. و دەیانگوازنەوە.
چوارەم: پتەوكردن وبەهێزكردنی پێكهاتەی خانە و شانەكان بە لكاندن و یەكگرتنیان پێكەوە. لە دەرەوەی خانە چەندین جۆری پڕۆتینی وەك glycoprotiens و glycosaminoglycan و proteoglycan و چەندان ڕیشاڵی پڕۆتینی دیكەی وەك collagen و elastic و rectangular كە بەشدارن لە بەهێزكردنی خانە و ڕێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی ماددە بێگانەكان بۆ دەوروبەری خانە، پێنجەم: بەهۆی تایبەتمەندیی فرمانی چوارەمەوە فرمانی پێنجەم دێتە دی، كە ئەویش پێكەوەلكاندنی خانە هاوشێوەكانە بۆ پێكهاتنی شانەكان و ئەمانیش بۆ ئەندام. شەشەم: وەكو ووزە بەكاردەهێنرێن و ئۆكساندنیان بەسەردا دێت لە ئەندامۆچكەكانی وەك مایتۆكۆندریا و هاوشێوەكانی بۆ بەرهەم هێنانی ATP.
