گوڵی سرووشتی و خشڵەكان هەست و دەروونت دەگەشێننەوە
گوڵ هێمای جوانی و ناسكییە، بۆنەكەی هەست و دەروون ئارام دەكاتەوە، گەڵای گوڵەكان نیگای چاوەكان پڕ وزە دەكەنەوە، دیمەنەكەی شوێنەكەت بۆ ڕازاوە و گەشاوە دەكات، ئافرەتان كە هاوشێوەی گوڵن، بۆیە هێندە حەز بە گوڵ دەكەن، چ لەلایەن خۆیانەوە بە دەستی بهێنن یان بە دیاری و خەڵات بۆیان بێت، هەر بۆیە پێویستت بەو ڕووەكەی سرووشتە لە لابردنی خەم و دەروون پاككردن و حەسانەوەی مێشك، بە پێی توێژینەوەیەك كە ئەنجامەكەی وابوو، گوڵەكان ئەگەر بە پێی دڵخوازی خانمان بۆیان بچێت یان بە دەستی بێنن، دەبێتە مایەی خەمڕەوێنی، هەروەها هێز و توانای مێشك دەگەشێنێتەوە، خانمانیش دەتوانن لەلایەن خۆیانەوە گوڵەكان لە گوڵدانی ماڵ و شوێنی كار و زانكۆش دابنێن، تاوەكو لەو هەستە بێبەش نەبن، جگە لەوەش دەتوانن خشڵ و ئێكسسوارەكانی لە شێوە و ڕەنگی گوڵەكانەوە لەسەر قژ و جەستە و جل و كەرەستەكانیانەوە بدەن، وێڕای ئەوەی گوڵ هەست و دەروونت خۆش دەكات، هەروەها دەتوانیت وەك كەرەستەیەك بۆ دیاری و ڕازاندنەوەی شوێن و ماڵ و ژوورەكەت بەكاری بهێنێت.
