شێوازە ناسكەكانی تەنوورە بۆ وەرزی گەرما

شێوازە ناسكەكانی تەنوورە بۆ وەرزی گەرما

لە مۆدە تازەكانی تەنوورەدا بۆ وەرزی هاوینە سێ جۆری دیاریكراو بوونەتە مۆدە، لێرەوە ئاشنایان بە، تەنوورەی پێچ و قەد: شێوازێكی سەرنجڕاكێشە ماوەی پێنج مانگە ون بووە و لە ئێستادا دەركەوتووەتەوە، ئەو جۆرە تەنووریە هەیانە پێچ كراوەیە و هەروەها شێوازی قەدقەدیشی هەیە، ئەو ڕەنگانەشی لەو شێوازەدا باون بریتین لە (شین، نیللی، سپی، ڕەش). جۆری دووەم تەنوورە پارچە: شێوازێكی دیكەیە و زیاتر لە پارچە قوماشێك پێك دێت، هەروەها فراوان و كراوەیی پێوە دیارە، كە هەندێكیان درێژ و كورتیش لە خۆ دەگرێت، بۆ كاتی گەشت و دەرچوون لەبەر دەكرێت، ئەو ڕەنگانەی باون بۆ ئەو شێوازە بریتین لە (پەمەیی و سوور، سەوز و بێجی، ڕەش و شین، نیللی و قاوەیی. تەنوورەی دوگمەدار: مۆدێكی ناسكە، كە لە نێو تەنوورەكەدا چ لە پێشەوە یان دواوەیدا چەندین دوگمەی جوانكاری هەن، ئەو دووگمانە وەك ئێكسسوارێك بۆ ڕازاندنەوەی دانراون و دیمەنێكی ناسكیش دەبەخشن.

Top