بەهای خۆراكیی قەیسی

بەهای خۆراكیی قەیسی

قەیسی Apricots دەوڵەمەندە بە ریشاڵ،لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، C، E و رێژەیەكی باشی پۆتاسیۆم، لەگەڵ ماددەی دژەئۆكسانی ڤلاڤۆنۆید Flavonoids و پۆلیفینۆلەكان Polyphenols و بیتا كارۆتین.سوودە تەندروستییەكانی قەیسی: باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی هاندانی هەرسكردنی خۆراك و خۆپاراستن لە قەبزی، كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كۆنترۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەلتەی مێشك، خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، باشتركردنی تەندروستیی پێست و پاراستنی لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، پاراستنی تەندروستیی چاو بەتایبەتی كەمكردنەوەی ئەگەری ڕوودانی ئاوی سپی Cataract و گۆڕانە نێگەتیڤەكانی پەیوەست بە تەمەن، كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن، باشتركردنی تەندروستی و فرمانەكانی جگەر، هەروەها هاندانی كرداری میتابۆلیزمی لەش.

Top