جانتای دەستت هێمای كەشخەیی و نازداریت دەبەخشن

جانتای دەستت هێمای كەشخەیی و نازداریت دەبەخشن

جانتا هاوەڵێكی جوانە بۆ خانمان، كە لە هەموو كاتێكدا پێویستە و بەكەرەستەیەكی گرنگ دادەنرێت، شێوەی جانتا بەپێی حەزی خانمانە كە هەیە حەز بە جانتای بچووك دەكەن و هەندێكی دیكەش جانتای گەورەیان لا پەسندە، هەر بۆیە گرنگە كە جانتایەك هەبێت لە دەستیان یان لە شانیاندا، تاوەكو كەرەستە و كەلوپەلەكانیان تێدا دابنێن، پسپۆرانیش قسەیەكی خۆشیان هەیە لەسەر جانتای كچان و خانمان، دەڵێن : هەموو شتێكی تێدایە تەنیا فیل نەبێت، كچانیش ئەوانەی لە قوتابخانە و زانكۆ دەخوێنن، پێوستیان بە جانتای جۆراوجۆرهەیە، بەتایبەت كۆڵەپشت، چونكە شێوازێكی جوان و نایابی هەیە، وێڕای ئەوەی كە دەستەكانت ماندوو ناكات و لەسەر پشتیشت ئەوەندە قورس نابێ، شێوازێكی جوان و خنجیلانەی هەیە، خانمان دەتوانن بۆ كچەكانیان دابین بكەن، بە تایبەت ئەوانەی لە قۆناغی خوێندنن، هەروەها بۆ ئەوانەی تازە دەچنە قۆناغی زانكۆش، دەتوانن ئەو جانتایانە لە پشت بكەن، تا سیما و جوانییان سەرنجڕاكێش بێت و جلێكی نایاب لەگەڵ جانتای پشتیان، مۆدێكی نەوازەی دەبێت لە جوانیدا.

Top